Monthly Archive: نیسان 2018

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كاتی دەوام و تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی دیاریكرد.

بە پێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم پشوە فەرمییەكان ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوەو رۆژانی شەممەش دەوام هەیە. هەروەها تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم 14/5/2018 دەستپێدەكات و 23/5/2018 كۆتایی دێت

كۆبونەوەی گروپی پەروەردە تایبەت بەكاروباری رێكخراوەكان

ئەمرۆ 11/4/2018 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پلاندانان كۆبونەوەی گروپی پەروەردە تایبەت بە كاروباری رێكخراوەكان بەڕێوەچوو. لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكران لەبارەی كێشەو گرفتەكانی پرۆسەی خوێندن و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پرۆسەكە.

بەوێنە … پێشانگای هاوبەشی ساڵانەی باخچەی منداڵانی ناحكومی

ئەمرۆ 11/4/2018 لەهۆڵی ولیەم یوحەنا پێشانكای هاوبەشی ساڵانەی باخچەی منداڵانی ناحكومی كرایەوەو مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش پێشانگاكەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە منداڵان و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پێشانگاكەكرد.

كۆبوونەوەیك سەبارەت بە رەوشی خوێندن لە سلێمانی

رۆژی 8/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەری سەرپرشتیكردن و سەرپەرشتیارانی یەكەمی بنەڕەتی و ئامادەیی و هەماهەنكاری لیژنەكانی سەرپەرشتیاران. كۆبوونەوەكە تایبەت بوو...

یاداشتێك سەبارەت بە رەوشی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ 2/4/2018، كۆبوونەوەیەك لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سازكرا، بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبەری پەروەردەی سەرجەم قەزاكان و...