خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 یەكشەممە دەستپێدەكات

لە درێژەی بەسەركردنەوەكانی بۆ قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 20/9/2014، بەڕێوەبەری گشتی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی سلێمانی كرد.

sardan20

لە سەردانەكانیدا بەڕێوەبەری گشتی لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندن بوو ستایشی هەڵوێستی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی كرد كە بەردەوامبون لە وانە وتنەوەو پۆلەكانی خوێندنیان چۆڵ نەكردووە.
راشیگەیاند كە خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی  پۆلی 12 لەكاتی خۆیدا (یەكشەممە 21/9) دەستپێدەكات، وەزارەتی داراییش بڕیاریداوە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكات.