بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەک ناوەندی خوێندنی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٩/٢٩ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەردانێكیدا هاوڕێ لەگەڵ كەسایەتی ناسراوی شار بەڕێز جلال سام ئاغا سەردانی باخچەی منداڵانی ( ئەختەری سام ئاغا)ی كرد و لە میانەی سەردانەكەیدا قۆناغەكانی دروستكردنی باخچەكەی بەسەر كردەوە كەلەسەر ئەركی بەڕێز جلال سام ئاغا دروستكراوەو لەقۆناغەكانی كۆتایی تەواوبوونیدایە ، ئەم باخچەیە پاش تەواوبوونی وەكو دیارییەك پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەكرێت .پاشان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ئامادەیی یەكێتی كچان و قوتابخانەی زەرگەتەی بنەڕەتی کرد و چاوی بە مامۆستایان و خوێندکاران کەوت بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندن و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست و داوای لێکردن کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.