بەرێز فەرەیدون فەرهاد شاكر سەردانی بەرێوەبەری گشتی كرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/١٢/٢٣ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی پێشوازی لە بەرێز فەرەیدون فەرهاد شاكر كرد كە بەنوێنەرایەتی بنەماڵەی شاكر مەجروم سەردانی كردبوو. مەبەست لە سەردانەكەی بەرێزیان پێشكەشكردنی كتێبی (شاكر مەجروم) جوامێرێك لە نیشتیمانپەروەری و نەبەزین بە بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی . ئەم كتێبە باس لە رۆڵ و خەبات و تێكۆشانی شاكر مەجروم دەكات كە لە نووسینی (ئومێد شێركۆ شاكر مجروم)ە .بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەرێز فەرەیدون فەرهاد شاكری كرد كە ئەوانی بەسەركردەوەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن .