بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن

دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی،لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(2022/1/20/19/18) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە (2022/1/25) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمولایەک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢٢/١/١٧