هەواڵ و ڕاگایاندن

ئاواره‌ی ناو خوێندنگاكانی سلێمانی گواسترانه‌وه‌

ئاواره‌كانی ناو قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی  پارێزگای سلێمانی به‌ هاوكاری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و  پارێزگای سلێمانی  گواسترانه‌وه‌ بۆ كه‌مپی عه‌ربه‌ت و له‌ كۆی 53 قوتابخانه‌و خوێندنگاو باخچه‌ی ساوایان كه‌ ئاواره‌یان تێدابوو  ته‌نها 3 قوتابخانه‌ ئاواره‌ی تێداماوه‌ كه‌ ئه‌وانیش له‌ قه‌زای دوكانن.

awara0

خۆگر خالید- به‌رێوه‌به‌ری پلاندانان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاواره‌كاندا بۆ شاری سلێمانی 53 قوتابخانه‌و خوێندنگاو باخچه‌ی ساوایان ئاواره‌یان تێدا نیشته‌جێكرابوون، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هاوكاری ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پارێزگای سلێمانی ئاواره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ كه‌مپی ئاواره‌كانی عه‌ره‌به‌ت و له‌ كۆی 53 قوتابخانه‌ ته‌نها 3 قوتابخانه‌ ئاواره‌ی تێدا ماوه‌ ئه‌وانیش له‌ قه‌زای دوكانن.
رونیشیكرده‌وه‌، رێكخراوی بونێسف بڕیاریداوه‌ به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی ئاواره‌یان تێدابوه‌و چاككردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕیه‌كانیان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دایكان و باوكانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.