هەواڵ و ڕاگایاندن

پلانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی چییه‌ بۆ خوێندكاره‌ ئاواره‌كان؟

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كار ئاسانی ده‌كات بۆ ئه‌و خوێندكار و قوتابییانه‌ی كه‌ ئاواراه‌ی پارێزگای سلێمانی بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خوێندن دانه‌بڕێن.

 

DSC 0684

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كار ئاسانی ده‌كات بۆ ئه‌و خوێندكار و قوتابییانه‌ی كه‌ ئاواراه‌ی پارێزگای سلێمانی بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خوێندن دانه‌بڕێن.
به‌ڕێوبه‌ری پلاندانان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و ئاواره‌ ناوخۆییانه‌ی له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانه‌وه‌ دێن ده‌توانن له‌ خوێندنگاكانی ئێره‌ بخوێنن و به‌هه‌مان پرۆگرامی‌ خۆیان.
خۆگر خالید به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی (خه‌ندان) وتیشی: “له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به‌هه‌ر 13په‌روه‌رده‌كه‌یه‌وه‌ 1286 خوێندنگا و نزیكه‌ی 9 هه‌زار و 649مامۆستا و 10هه‌زار و 26 فه‌رمانبه‌ر و نزیكه‌ی 500 هه‌زار خوێندكار هه‌یه‌”.
وتیشی: ” هه‌زار و470 خوێندنگا خاوه‌نی خوێندنگای خۆیه‌تی، هه‌زار و 337 خوێندنگا یه‌ك ده‌وامه‌، 512 خوێندنگاش دوو ده‌وامه‌، 30 خوێندنگاش سێ ده‌وامه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێندنگاكان له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ ساڵی 2012 تا 2014، 706 خوێندنگا له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی نۆژه‌نكراوه‌ ته‌وه‌.
به‌ڕێوبه‌ری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ساڵانه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌وروه‌رده‌ی سلێمانی پلانی هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی خوێندنگا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ زۆربه‌ی كاره‌كان ڕاگیراوه‌.
باس له‌وه‌شده‌كات، كه‌ له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڕیار بوو 2 هه‌زار خوێندنگا دروست بكرێت، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 107 خوێندنگای به‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌وت، به‌ڵام كاره‌كان تائێستا وه‌ستاون.
سه‌باره‌ت به‌ هاتنی ئاواره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ شاری سلێمانی، خۆگر خالید ده‌ڵێت “له‌گه‌ڵ هاتنی ئاواره‌كانی كوردستانی ڕۆژئاوا هه‌ردوو خوێندنگای (عامودا) له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت و (سه‌رێكانی) له‌ ناحیه‌ی بازیان بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ كرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن، ژماره‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ ئاوارانه‌ی له‌ هه‌ردوو خوێندنگاكه‌ ده‌خوێنن ژماره‌یان (820) خوێندكاره‌.”
وتیشی‌، له‌ ئێستادا (200 سی ڤی) مامۆستای ڕۆژئاوای كوردستانمان وه‌رگرتووه‌ بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌ خوێندكاره‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوا.
سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانیش، به‌ڕێوبه‌ری پلاندانان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هه‌زار خوێندكاری ئاواره‌كانی ناوخۆ ناونوسكراون بۆ خوێندن.
ئاشكراشی ده‌كات، وابڕیاره‌ به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق چه‌ند خوێندنگایه‌ك بۆ ئه‌و ئاواره‌ ناوخۆییانه‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام دروستكردنی خوێندنگاكان و دابینكردنی بودجه‌ی مامۆستایان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌، ئێمه‌ وه‌كو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی شوێنیان بۆ دابینده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و خوێندنگایانه‌ له‌ ئێستاشدا نه‌خشه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌ینێرێت.