تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیاری مامۆستایان ئەنجامدرا

ئەمرۆ 25/4/2018، بە بەشداری 243 مامۆستای بنەڕەتی و ئامادەیی و 6 توێژەری كۆمەڵایەتی لە هەردوو قوتابخانەی هەواری بنەڕەتی و ئامادەیی شەهید جەمال تاهیر تاقیكردنەوەی دووەمی سەرپەرشتیارانی پسپۆڕییەكان لەبواری پەروەردەیی و زانیاری گشتی ئەنجامدرا.
بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكەش مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا لەتیف عوسمان بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی لەوەزارەتی پەروەردەو مامۆستا چیمەن عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانیان كردو لەلێدوانێكیشدا بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن رایگەیاند، دوای ئەم تاقیكردنەوەیە مامۆستایانی دەرچوو تاقیكردنەوەی كۆمپیوتەرو ئینگلیزی ئەنجامدەدەن، دواتریش ئەنجامی هەردوو تاقیكردنەوەكە كۆدەكرێتەوەو چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت و ئەنجامەكان بڵاودەكرێتەوە.