رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

دوای ئه‌وه‌ی به‌ نوسراوی ژماره‌ 5477 رێككه‌وتی 1/10/2014 كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان فه‌رمانێكی كارگێری ده‌رچوو، ناوه‌ڕۆكی نوسراو بریتی بوو له‌وه‌ی:

 

458965

دوای ئه‌وه‌ی به‌ نوسراوی ژماره‌ 5477 رێككه‌وتی 1/10/2014 كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان فه‌رمانێكی كارگێری ده‌رچوو، ناوه‌ڕۆكی نوسراو بریتی بوو له‌وه‌ی: له‌به‌ر به‌رژه‌وندی گشتی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ كوردستان و له‌به‌ر بارودۆخی شه‌ڕی دژی تیرۆرستان ، بۆ مه‌به‌ستی دادپه‌روه‌ری بڕیار درا ساڵی خوێندنی (2013-2014 ) بكرێت به‌ ساڵی نه‌كه‌وتن بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن به‌ هه‌موو پۆله‌كانیه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
پێویسته‌ بۆ زیاتر رونكردنه‌وه‌ ئه‌م خاڵانه‌ بخه‌ینه‌ روو:
له‌م بڕیاره‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نیه‌ قوتابی/ خوێندكار له‌ هه‌ر قۆناغێكی خوێندن كه‌ ده‌رنه‌چوبێت، بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغی پاش خۆی. بۆ نموونه‌ ده‌رنه‌چوی پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی ببرێته‌ پۆلی 10 ی ئاماده‌یی.
مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر قوتابی / خوێندكارێك ئه‌گه‌ر له‌ساڵی (2013-2014 ) ده‌رنه‌چوبێت و ساڵی كه‌وتنی سێیه‌م ساڵ بێت به‌ گوێره‌ی رێنمایی مافی نیه‌ له‌ پۆله‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه، پێویسته‌ به‌ پێی رێنماییه‌كان بچێته‌ خوێندنی ئێواران یان تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ئه‌نجام بدات، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بڕیاری نه‌كه‌وتن دراوه‌، واته‌ له‌ هه‌مان پۆلی خۆی بمێنێته‌وه‌ چونکە ساڵی ده‌رنه‌چونی ئه‌مساڵی به‌ نه‌كه‌وتن بۆ هه‌ژمار كراوه‌ و له‌ جیاتی بچێته‌ قوتابخانه‌ی ئێواران له‌ پۆلی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌.

You may also like...