خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی

رۆژی 25/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە ستافی كەمپەینی (لیا گیان لە بێهیوایی رزگار بكە)، كە گرووپێكی خۆبەخشە بە مەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ لیای تەمەن 7 ساڵ كە لەزگماكییەوە تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە.
لە دیدارێكدا ستافی كەمپەینەكە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پای هاوكاریكردنیان بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ كەمپینەكەو رۆڵی لە پێشخستنی كەرتی پەروەردەو فێركردندا.
بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارە مرۆڤدۆستانەكەیاندا.