خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە 3 رێكخراو

رۆژی 30/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە نوێنەرانی رێكخراوەكانی (GIZ، RECH، RWANGA).
لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەر سێ رێكخراوی ناوبراو، بەرامبەر هاوكارییان لە نۆژەنكردنەوەو پاكردنەوەی 38 قوتابخانەو خوێندنگا لە سنووری پەروەردەكانی (رۆژهەڵات، رۆژئاوا، رانیە)، بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسیكردن و هیوای خواست هەموو رێكخراوەكان هاوكاری كەرتی پەروەردە بكەن.

You may also like...