كۆبوونەوە لەگەڵ كۆلیجی ئەزمڕ بۆ بەهرەداران

رۆژی دووشەممە 4/6/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، پێشوازیكرد لە ستافی كۆلیجی ئەزمڕ بۆ بەهرەداران و ئەنجومەنی دایكان و باوكانی كۆلیجەكە.
لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە رەوشی خوێندنكرا لە كۆلیجی ئەزمڕو ئەو كێشەوگرفتانەی دێنە بەردەم كۆلیجەكە، بەڕێوەبەری گشتیش بەڵێنیدا كە پشتیوانییان بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كۆلیجی ئەزمڕەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و جێگرەكەی و ژمارەیەك سەرپەرشتیارو مامۆستا كە خۆبەخشانە وانەیان وتووەتەوە لە كۆلیجی ئەزمڕ بۆ بەهرەداران.
لە كۆتاییدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسیكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.