كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ رێكخراوی unicef

ئەمرۆ چوارشەممە 6/6/2018، كۆبونەوەیەكی هاوبەش بەڕێوەچوو لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و رێكخراوی (unicef)، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ولێپرسراوی بەشی بیناسازی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی بیناسازی و پلانی پەروەردەیی و ژمێریاری و تەكنەلۆژیای زانیاری و لێپرسراوی هۆبەی بەدواداچوون لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی.
كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن دەربارەی كێشەو گرفتی ئەو قوتابخانانەی كە لەلایەن رێكخراوی ( unicef)ەوە دروستكراون و چۆنیەتی چارەسەركردنیان.