قوتابخانەی بەدرخان كۆمەك دەگەیەنێتە ئاوارەكان

ئەمڕۆ شەممە 25/10/2014، مامۆستایان وقوتابیانی قوتابخانەی بەدرخانی بنەڕەتی لە سلێمانی، بڕێك خۆراك و كەلوپەلیان گەیاندە ئاوارەكانی كەمپی عەربەت.

 

badrxan3

ئەمڕۆ شەممە 25/10/2014، مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی بەدرخانی بنەڕەتی لە سلێمانی، بڕێك خۆراك و كەلوپەلیان گەیاندە ئاوارەكانی كەمپی عەربەت.
پاش گەیاندنی هاوكاریەكان كە بەئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا كەمال نوری بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بەڕێوەچوو، چەند چالاكیەكی هونەری لەلایەن قوتابیەكانەوە ئەنجامدرا.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی بەدرخانی كردو هیوای خواست نموونەیان زۆربێت.

badrxan1

badrxan

badrxan2