پەیامێك بۆ هەمووان

سڵاوی پەروەردەو زانست
ساڵانە لەكاتی وەرگرتنی منداڵان لە باخچەكان و قوتابیان لەناوەندە پەروەردەییەكان تەكلیفێكی زۆرمان رووبەروو دەكرێتەوە، ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەنێوان منداڵانی خۆمان و ئێوە هیچ جیاوازییەك ناكەین و پێویستە و ئەركی پەروەردەییە وەرگرتن بۆ هەموان وەك یەك بێت .
لەبەرئەوە تكا دەكەین بەپێی رێنماییی شوێنی وەرگرتن كاربكەن، بەهیواین ئێوە چاودێربن لەنایەكسانی و غەدر نەك بەتەكلیف و واستە و تەلەفون و نامە، وابكەن دادپەروەر بین، تكا دەكەم پێویستە واز لەو حاڵەتە بهێنن.
لەگەڵ رێزدا .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی