هەواڵ و ڕاگایاندن

به‌ره‌و كۆنگره‌… سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌م ته‌وه‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان تاووتوێده‌كه‌ن

له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و مامۆستا په‌روین ئه‌مین یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، 

 

kotaqikrdnawa

له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و مامۆستا په‌روین ئه‌مین یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌م له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رێكخراو، ته‌وه‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له‌ بواری په‌روه‌رده‌دا شاره‌زایی هه‌یه‌ ده‌توانێت سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو رێكبخه‌ن و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.
رونیشیكرده‌وه‌، هه‌ر 13 په‌روه‌رده‌كه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆنفرانسی خۆیان ببه‌ستن و سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆی به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی په‌روه‌رده‌ تا دواتر ئه‌وانیش به‌رزیبكه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و له‌ كۆنگره‌كه‌شدا به‌رگری له‌ په‌یامه‌كه‌یان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ بكه‌ن.
دواتر مامۆستا په‌روه‌ین ئه‌مین یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رایگه‌یاند، خاڵ و بڕگه‌كانی ته‌وه‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ وه‌زاره‌ت گه‌ڵاڵه‌ كراون و سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌میش دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ ته‌وه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ره‌كان له‌ سنوره‌كانیان تاووتوێ بكه‌ن و له‌ ماوه‌ی 2 رۆژدا سه‌رنجه‌كانیان به‌ نوسراو ئاراسته‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ببرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت.
دواتریش یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سۆزان شه‌هاب ئه‌ندامی پێشوی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان خاڵ و بڕگه‌كانی ته‌وه‌ری تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ سه‌رپه‌رشتیاران خوێنده‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.