خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خوێندكارە یەكەمەكانی سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ 3/7/2018، دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەكان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە خوێندكارە یەكەمەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی.
لە رێوڕەسمێكدا كە لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو، پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكان كردو سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و كەسوكاریانی كرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش سوپاسی پارێزگای سلێمانی كرد هەروەها پیرۆزبایی لە خوێندكارە یەكەمەكان كرد.
پاشان لە لایەن پارێزگاری سلێمانییەوە خەڵات بەخشرایە خوێندگكارە یەكەمەكان كە چمارەیان 26 خوێندكاربوو.