هەواڵ و ڕاگایاندن

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك لە بارەی خوێندكارە پێشمەرگەكان دەدات

لە پێناوی خزمەت كردن و پاڵپشتی كردنی ئەو قوتابی و خوێندكارە پێشمەرگانەی لە خوێندنی ئێواران دەوام دەكەن لە بەرەكانی جەنگن بڕیاردرا

 

لە پێناوی خزمەت كردن و پاڵپشتی كردنی ئەو قوتابی و خوێندكارە پێشمەرگانەی لە خوێندنی ئێواران دەوام دەكەن لە بەرەكانی جەنگن بڕیاردرا
هەموو ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە لە هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ لە سەنگەرەكانی بەرگری كوردستاندان و ناتوانن دەوامی ئاسایی قوتابخانە بكەن دەتوانن داوا پێشكەش بكەن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دەرەكی لە بری دەوام كردنیان لە ناوەندەكانی خوێندن دوای جێ‌ بە جێ‌كردنی كاری پێویست لە بەڕێوەبەرایەتی و پەروەردەكانیان بە مەرجێك بیسەلمێنن لە ئەرك و واجبی فەرمیدان لە بەرەكانی جەنگ