خولی رابەرایەتی و تەكنەلۆژیای زانیاری كۆتاییهات

ئەمڕۆ 19/7/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەكر محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو مامۆستا نازدار أحمد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو لە خولی (رابەرایەتی و تەكنەلۆژیای زانیاری)، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی خولەكەیان بەسەركەوتوویی.
خولەكە لە بەڕێوەبەريَتی مەشق و راهێنان بەڕێوەچوو ماوەی 10 رۆژی خایاند لە 8- 19/7/2018.