بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەكان كۆبوونەوە

ئەمرۆ (29/7/2018) مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەو بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی كۆبۆوە، بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پرسی گواستنەوە لەنێوان پەروەردەكان و ئەو رێنماییانەی بۆ ئەمساڵی خوێندن پەیڕەو دەكرێن.
لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەشدا باس لە وانەبێژی مامۆستایان و رێنماییەكانی و گۆڕانكارییەكانی كرا.