خەڵاتی وەزیری پەروەردە بەخشرایە چەند دڵسۆزێك

ئەمڕۆ 2/8/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێز وەزیری پەروەردە د. پشتیوان سادقی بەخشییە ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە ناویان هاتووە، كە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كارەكانیان بە دڵسۆزی راپەڕاندووەو ئەركی سەرشانیان جێبەجێكردووە.
1- مەریوان عومەر ئەحمەد- بەڕێوەبەری راگەیاندن.
2- كاوە برهان الدین كەریم- بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئاسودە.
3- هەورامان فەریق- توێژەری كۆمەڵایەتی.
4- ژینە عەزیز- توێژەری كۆمە\لایەتی.