خولێك سەبارەت بە هاوسەنگی جێندەری لە پەرەپێدانی تواناكان

رۆژانی 8-9/ 8/ 2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریكرد لە خولێكی تایبەت سەبارەت بە (هاوسەنگی جێندەری لە پەرەپێدانی تواناكان) لە هۆتێلی (شاری جوان) لە سلێمانی.
خولەكە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان لە حكەمەتی هەرێمی كوردستان سازكرابوو بە هاوكاری دەزگای ژنانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN- Women) و دوو رۆژی خایاند، قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پارێزگای سلێمانی بەشدارییان تێداكرد.
رۆژی یەكەم باس لە دیدگەی جێندەری (لە نێوان یەكسانی یان دەرفەتی یەكسان) كرا. رۆژی دووەمیش تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر رۆڵی حكومەتی خۆجێیی لە جێبەجێكردنی ستراتیژی بەتواناكردنی ئافرەتان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و جیاكاری.