بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولی رابەرایەتی و تەكنەلۆجیای زانیاری

ئەمرۆ سێشەممە 4/9/2018، مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و مەریوان عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی مەشق و راهێنانیان كرد.
لە مەڕاسیمێكدا بە ئامادەبوونی سەربەست كەریم بەڕێوبەری مەشق و راهێنان، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە چەند بەڕێوەبەرێكی بەشداربوو لە خولی تایبەت بە (رابەرایەتی و تەكنەلۆژیای زانیاری IT) بەبۆنەی كۆتاییهاتنی خولەكەیان بەسەركەوتوویی.