لە كەموكورتی خوێندنگە ئەهلییەكان دەكۆڵرێتەوە

ڕۆژی (18-11-2014) لە هۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوبەری بەشی پەیمانگا ئەهلیەكان و نوێنەری بەخێوكارانی خوێندنگەی میدیایی نێودەوڵەتی ئەهلی و بەڕێوبەرو یاریدەدەرانی خوێندنگەی میدیایی نێودەوڵەتی ئەهلی

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چارەسەركردنی كێشەی زیادكردنی نرخی خوێندن و كەم و كورتییەكانی خوێندنگەی ناوبراو كە بە نووسراوێك ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / بەشی پەیمانگا ئەهلیەكان كرابوو 
لەكۆبوونەوەكەدا هەمووخاڵەكان بە تێروتەسەلی خرانە بەر باس و ڕوونكردنەوەی پێویستی بۆ درا بە ئامادەبووان و لە كۆتاییدا هەمووان جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە باسكردن لەم كێشە و گیروگرفتانە بۆ زیاتر خزمەتەكردنی خوێندكارانی خوێندنگەكەیەو لەلایەن خوێندنگەكەشەوە گفتی ئەوە درا كە هەموو خاڵەكان چارەسەربكرێت و ئەوەی لە دەسەڵاتی ئەواندایە و ئەوانەی تریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی یەوە كاری یاسایی بۆ بكرێت و بەرزبكرێتەوە بۆ بڕیاردان لە سەری .