ئاگادارییەک لەسەر وادەى دەستپێکى خوێندنى ئەمساڵ

لەسەر داواى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى لە هەرێمى کوردستان کە خوازیارى بەکارهێنانى قوتابخانەکانە لە چەند ڕۆژ پێش وادەى دەستپێکى هەڵبژاردنەکان بۆ مەشق و ڕاهێنانى فەرمانبەرانى سەر سەندووقەکانى دەنگدان و هەردوو ڕۆژى دەنگدان لە 29و 30/9، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕەزامەندى لەسەر دواخستنى وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دا لە 22/9 بۆ 2/10/2018ى زایینى.
بە هیواى هەڵبژاردنێکى سەرکەوتوو
ساڵێکى باش بۆ قوتابیان و خوێندکاران