گرنگیدان به‌ پاكوخاوێنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن دوپاتكرایه‌وه‌

قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ره‌فیق حلمی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كیشدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانه‌كه‌ كرد.

rafiq2

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ره‌فیق حلمی بنه‌ڕه‌تی كردو دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پۆله‌كان، ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایان و قوتابیانكرد كه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و، داوایكرد له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن گرنگی به‌ پاكوخاوێنی بدرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سوپاسی مامۆستایان و خوێندكارانی كرد كه‌ هه‌میشه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو تاكێكی كوردستانه‌.

rafiq1

rafiq3

rafiq4