هەواڵ و ڕاگایاندن

به‌ وێنه‌.. رێزلێنان له‌ خوێندكاران و مامۆستایان

ئاماده‌یی سلێمانی كچان له‌ رێوره‌سمێكدا خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و مامۆستایان.

 

10815989 740523072684854 1189738814 n

ئاماده‌یی سلێمانی كچان له‌ رێوره‌سمێكدا خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و مامۆستایان.
به‌ ئاماده‌بونی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئه‌حمه‌د به‌ریَِوه‌به‌ری په‌روه‌ره‌ده‌ی رۆژهه‌ڵات، ئه‌مڕۆ 27/11/2014، ئاماده‌یی سلێمانی كچان له‌ هۆڵی رۆشنبیری رێوڕه‌سمێكی بۆ رێزلێنان له‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان و مامۆستایانی دڵسۆزی خوێندنگاكه‌ رێكخست.
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پیرۆزبایی له‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و مامۆستایانی خوێندنگاكه‌ كردو هیوای خواست ئاماده‌یی سلێمانی كچان له‌ گه‌شه‌كردنی زیاتردا بێت.
دواتریش خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵی خوێندنی 2013-2014 نمره‌یی به‌رزیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌ هه‌وڵ و ماندوبوونیان خزمه‌تیان به‌ خوێندكارانی قوتابخانه‌كه‌ كردوه‌و دواتریش خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌ خوێندكارانی نمونه‌یی و خاوه‌ن به‌هره‌ی خوێندنگاكه‌ به‌خشرا.

10808251 740523449351483 1390213073 n

10743628 740523216018173 1106683320 n

DSC 0494

DSC 0399

10818773 740523089351519 1449638918 n

DSC 0410

10818999 740523046018190 490027764 n

DSC 0431

DSC 0450

DSC 0471

DSC 0489