هەواڵ و ڕاگایاندن

خولێك بۆ مامۆستایانی تاقیگه‌ كرایه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رێتی تاقیگه‌كان ئامێره‌كانی تاقیگه‌ به‌سه‌ر قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ریَِوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات دابه‌شده‌كات و خولێكیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان بۆ مامۆستایان ده‌كاته‌وه‌.

 

taqigakan2

به‌رێوه‌به‌رێتی تاقیگه‌كان ئامێره‌كانی تاقیگه‌ به‌سه‌ر قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات دابه‌شده‌كات و خولێكیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان بۆ مامۆستایان ده‌كاته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی تاقیگه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئامێره‌كانی تاقیگه‌ به‌سه‌ر قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات دابه‌شده‌كات و خولێكیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان بۆ مامۆستایانی تاقیگه‌كان ده‌كاته‌وه‌.
سه‌ركه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان– یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌كان به‌ سایتی (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ 29/11/2014 خوله‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و له‌ماوه‌ی 4 هه‌فته‌دا نزیكه‌ی 180 مامۆستا به‌شداری له‌ خوله‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ئاشنا ده‌كرێن به‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی تاقیگه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/11/2014 مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خوله‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی تاقیگه‌كان كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مامۆستایانی به‌شدار خواست.

taqigakan1