ڕێنمایی لاری نەبوون و مۆڵەتی خوێندنی باڵا لە زانكۆكانی هەرێم

لەسەر ڕەزامەندی جەنابی وەزیر لە 6/8/2014 پشت بەست بە یاسای ژمارە (14) ی هەمواركراو لە ساڵی 2009 ماددەی (50) لە یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە (24) ساڵی 1960 ڕێنماییەكانی تایبەت بە لاری نەبوون و مۆڵەتی خوێندن ( ماستەر , دكتۆرا) لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (2014 – 2015) دەست نیشان دەكرێن..

 

xwendni bala

لەسەر ڕەزامەندی جەنابی وەزیر لە 6/8/2014 پشت بەست بە یاسای ژمارە (14) ی هەمواركراو لە ساڵی 2009 ماددەی (50) لە یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە (24) ساڵی 1960 ڕێنماییەكانی تایبەت بە لاری نەبوون و مۆڵەتی خوێندن ( ماستەر , دكتۆرا) لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (2014 – 2015) دەست نیشان دەكرێن..

رێنمایی مۆڵەتی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2014 -2015 ) بۆ زانكۆكانی هەرێم یەگەم : پێویستیەكانی داواكردنی لاری نەبوون :-

1-داواكاری 2-پوختەی ڕاژە (بە وردی پڕ كرابێتەوە ) 3-بروانامەی بە نمرەی رەسەن یاخود راستبینكراو ( بەكالۆریۆس , ماستەر ) دووەم : ئەو مامۆستا وفەرمانبەرەی لاری نەبوونی پێدەدرێت ولە كێبڕكێ ناوی دەردەچێت بۆ تەواو كردنی خوێندنی باڵا پێویستە ئەو بەلگە و دۆكۆمێنتانە ئامادە بكات , بەمەبەستی پێدانی مۆلەتی خوێندن پێش دەستپێكردنی خویندنی لە زانكۆ :- 1-قبولی زانكۆ وفەرمانی گارگێڕی كە بە فەرمی كاتی خوێندنی ناوبراو ئاماژەی بۆ كرابێت . 2-بروانامەی بە نمرەی رەسەن یاخود راستبینكراو ( بەكالۆریوس , ماستەر ) 3-پوختەی راژە ( بە وردی پڕ كرابیتەوە ) 4-كەفالە بە بڕی ئەو موچەی وموستەحەقاتانەی وەردەگیریت , واتە موچەی بنەرەتی ودەرماڵە جێ جێگیرەكان ( بروانامە , هاوسەرگیری , منداڵ ) لە ماوەی مۆلەتی خوێندن 5-بەلێننامەیەك پیشكەش بكات كە دوو هێندی ماوەی مۆلەتی خویندن , دوای بە دەستهینانی بروانامە خزمەتی وەزارەتی پەروەردە بكات سێهەم : ئەم رێنماییە كارپێكراو دەبێت تا دەرچوونی رێنمایی بۆ ساڵی خویندنی (2015-2016) چوارەم : مەرجە گشتیەكانی داواكار : 1-ئەو كارەی كە فەرمانبەر بەرێوەی دەبات دەبێت لە پلە ( یەك و بەرەو خوار بێت ) لە پلە بەندی موچە , كە هاوپێچە بە یاسایی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وكەرتی گشتی ژمارە (22) ی سالی 2008 2-بڕِوانامەی لە یەكێك لە دەزگاكانی خوێندن ( موًسسە تعلیمیە ) ی دانپینراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی  زانسستیەوە بە دەست هێنابێت كە رێگای پێبدات بۆ تەواو كردنی خویندن لە پسپۆڕی داواكراو 3-پێویستە مامۆستا وفەرمانبەر (2) دوو ساڵَ خزمەتی وەزیفی فعلی وشایست ( خدمە وڤیفیە فعلیە مرچیە ) ی هەبیت پاش دوا بڕوانامە تا بەرواری 31/10/2014 , هەر جۆرە خزمەتیك كە خراوەتە سەر راژەی ( الخدمە المچافە ) ئەژمار ناكرێت بە پێی یاسای تایبەت 4-وەربگیرێت لە دەزگایەكی ئەكادیمی باوەرپێكراو و رێگەپێدراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە 5-نابیت تەمەنی كاندید بۆَ خوێندنی ماستەر (45) چل وپێنج ساڵ تێپەری كردبێت .

ب / نابیت تەمەنی كاندید بۆ خوێندنی دكتۆرا (50) ساڵ تیپەری كردبیت 6 . نابێت تیكرای نمرەی كاندید بۆ خوێندنی ماستەر لە  (65%) كەمتر بێت 7 . نابێت تیكرای نمرەی كاندید بۆ خوێندنی دكتۆرا لە (70%) كەمتر بێت 8 . پێویستە بابەتی خوێندنی مامۆستاو فەرمانبەر پەیوەندی راستەوخۆی هەبێت بەو كارەی كە دەیكات و پسپۆری ئەو بروانامەی كە هەڵگریەتی      9 . مۆلەتی خوێندن مووچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگرەكان ( بروانامە , هاوسەر گیری , منداڵ )     دەگرێتەوە .

پێنجەم : پسپۆرەكان پسپۆریە پێویستەكان زمانی كوردی زمانی عەرەبی زمانی ئەنگلیزی كۆمەلایەتی ( مێژوو , جوگرافیا , ئابوری و كۆمەڵناسی , دەرونناسی ) پەروەردەی وەرزش پەروەردەی هونەر بیركاری فیزیا كیمیا زیندەوەر زانی كۆمپیوتەر كشتوكاڵ – پیشەیی بازرگانی  – پیشەیی كۆلێژی تەكنیكی – پیشەیی

بۆ فەرمانبەران ئەو پێۆرانەی كە وەك فەرمانبەر سودیان لێ‌ وەردەگیرێت بەرز بكرێتەوە