چەپكە گوڵی پیرۆزبایی بۆ رۆژی جیهانی كەمئەندامان

ئەمڕۆ 3/12/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستانی كرد لە سلێمانی.

 

kamandaman2

ئەمڕۆ 3/12/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستانی كرد لە سلێمانی و، پەبۆنەی رۆژی جیهانی كەمئەندامانەوە چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەشكردن.
لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی هیوای خواست كەمئەندامانی كوردستان بتوانن هەموو خواست و مافە رێكخراوەیی و دیموكراسییەكانیان بەدەستبێنن لە كوردستانێكی ئازاد و دیموكراتدا، هەروەها رایگەیاند كە پەروەردە ئامادەیە هاوكاری قوتابیان و خوێندكارە كەمئەندامەكان بكات بە هەموو شێوەیەك تا بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن بە سەركەوتوویی.

kamandaman1