یادی رۆژی جیهانی كەمئەندامان كرایەوە

ئەمڕۆ 3/12/2018، بەبۆنەی رۆژی جیهانی كەمئەندامانەوە، مەڕاسیمێكی تایبەت لە قوتابخانەی (سەرشەقام)ی بنەڕەتی سازكرا، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا عومەر محمەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لێپرسراوان و پەروەردەكاران.
لە مەڕاسیمەكەدا چەندین چالاكی پێشكەشكرا.
لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی یەك سەنتەری گەشەپێدان و راهێنانی جەستەیی و دەروونی هەیە بە هاوكاری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، وە رێكخراوی GIZ سپۆنسەری دەکات، تیایدا راهێنان بەو منداڵانە دەكرێت كە ناتوانن قسە بكەن یان بخوێنن یان بە باشی بڕۆن.
هەروەها 4 سەنتەری خاوەنپێداویستی تایبەت هەیە و لەزۆربەی قوتابخانەکاندا ژووری تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە.
بۆ هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت وانەبێژێكی بۆ دانراوە، 24 وانەی بۆ ئەژماردەكرێت.