دوو خولی سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەران بەسەركرانەوە

ئەمرۆ سێشەممە 4/12/2018، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە یاوەری وەفدێكی باڵای وەزارەتی پەروەردە، خولێكیان بەسەركردەوە لە بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیكردنی دڵنیایی جۆری، كە بۆ ئەو سەرپەرشتیارانە كرابووەوە كە لە تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیاری دەرچووبون، بریتیبوون لە 50 سەرپەرشتیاری بنەڕەتی و 25 سەرپەرشتیاری ئامادەیی. خولەكەش ماوەی 2 رۆژی خایاند.
پاشان جێگری بەڕێوەبەری گشتی و وەفدی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانیان كردو خولێكی بەهێزكردنیان بەسەركردەوە كە بۆ 170 بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگای سەر بەپەروەردەی رۆژهەڵات كراوەتەوەو 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.