شێوازی خەرجكردنی بودجەی تایبەت بە نۆژەنكردنەوەی خوێندنگەكان

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بودجەی تایبەت بە نۆژەنكردنەوەی خوێندنگەكان و چارەسەكردنی گرفتی كەمی بینا دابین دەكات.. 

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بودجەی تایبەت بە نۆژەنكردنەوەی خوێندنگەكان و چارەسەكردنی گرفتی كەمی بینا دابین دەكات.. لەو بودجەیە بڕی (1,197,120,000) ملیارێك و سەد و نەوەد و حەوت ملێۆن و سەد و بیست هەزار دینار لە پشكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە و ئەندامێتی مامۆستایەك و ئەندامێكی ئەنجومەنی دایكان و باوكان تا ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنكردنەوەی خوێندنگەكان تەرخان كراوە خەرج بكرێت.. لیژنەكەش ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرەوە سەرپەرشتی دەكرێت تا بە باشترین شێواز كاروبارەكان و پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكە بەڕێوەبچێت..

You may also like...