ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ڕوونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بەدەنگۆی گۆڕینی ناوی قوتابخانەی مامۆستا (ئیبراهیم ئەمین باڵدار)..

 

0000

ڕوونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بەدەنگۆی گۆڕینی ناوی قوتابخانەی مامۆستا (ئیبراهیم ئەمین باڵدار)..
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە چوارچێوەی ئەركە پەروەردەییەكانی خۆیدا بەردەوام لە هەوڵدایە لە دابینكردنی ژینگەیەكی لەبارو تەندروست بۆ پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا ، هەر لەبەرئەوە سەرەڕای ئەو بودجەیەی كەلەحكومەتی هەرێمەوە بۆی دیاریدەكرێت لە ڕێگەی هەماهەنگی كردن لەگەڵا كەسایەتی خێرخواز و دامەزراوەو ڕێكخراوی حكومی ناحكومی نێو دەوڵەتییەكان كاری كردوە بۆ ڕەخساندنی ئەو ژینگە لەبارە تاوەكو نەوەچاوگەشەكانمان داهاتوویەكی گەشیان هەبێت . لێرەدا بەپێویستی دەزانین كەئەم ڕوونكردنەوەیە بدەین سەبارەت بە قوتابخانەی (ئیبراهیم ئەمین باڵدار) و پرۆژەی دروستكردنی قوتابخانەی (ڕەئوفی عەلی ئەفەندی ):
بەهۆی خراپی دۆخی بینای قوتابخانەی (ئیبراهیم ئەمین باڵدار) ەوە لەدوای ڕاپۆرتی لیژنەی ئەندازەیی لەسەر بیناكە وە داواكاری ئیدارەی قوتابخانەكە بۆنۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكەیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕیاریدا بە گواستنەوەی قوتابخانەی ناوبراو بۆناو بینای  قوتابخانەیەكی 12( پۆلی )لە ساڵی 2013 دا وە تائێستا دەوامی ئاسایی خۆیان ئەنجام دەدەن بە هیچ جۆرێك ناوی قوتابخانەكە نەگۆڕاوە وە گۆڕینی  لەپلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیدا نیە و تەنانەت خوێندكاران و میلاكی قوتابخانەكەش وەك خۆی ماوە.