ئاگادارییەك بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی كە لە زانكۆو پەیمانگاكان وەرنەگیراون

…….

 

xwli2

ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشتر بڕیارێكمان دابوو بۆ چاككردنی تێكڕا (تحسین معدل) واته‌ ئه‌وانه‌ی كۆ نمره‌ی ده‌رچونی خۆیان به‌ دڵ نه‌بێت له‌ 12ی ئاماده‌یی بۆیان هه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌ مه‌رجێك زانكۆلاین پڕنه‌كه‌نه‌وه‌.
دوای وه‌رنه‌گرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆرو له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ زانكۆلاینیان پڕ كرده‌وه‌‌و به‌ داخه‌وه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌رنه‌گیراون، بۆ ئه‌وه‌ی مافیان نه‌فه‌وتێت بڕیارماندا ئه‌مساڵ بۆیان هه‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو وه‌رگرتنیان، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی سنوریان بكه‌ن به‌ زوترین كات بۆ كاری پێویست.

فاتح مه‌وله‌وی زاده‌
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

You may also like...