رێكخراوی GIZ ئامادەیی برادۆست نۆژەندەكاتەوە

ئەمڕۆ 10/12/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەوبەرانی بیناسازی و پلاندانانی پەروەردەیی و راگەیاندن، لە مەڕاسیمێكدا ئامادەیی برادۆستی كچان كرایەوە كەلەلایەن رێكخراوی GIZ نۆژەنكراوەتەوە.
لە مەڕاسیمەكەدا كە نوێنەری رێكخراوەكەش ئامادەبوو چەندین چالاكی لەلایەن خوێندكارانی ئامادەییەكەوە پێشكەشكرا.