بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی سەركەوتوو

بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە 51 مامۆستا لە قوتابخانەو خوێندنگاو باخچەكانی ساوایانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات

 

rezlenan1

ئەمڕۆ 28/12/2014، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە 51 مامۆستا لە قوتابخانەو خوێندنگاو باخچەكانی ساوایانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات، لەبەرامبەر  خزمەتكردنیان بە بواری پەروەردەو فێركردن و هەوڵدانیان بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە فێركردن.

rezlenan3

rezlenan2