یەكەی سەرپەرشتیكردنی بنەڕەتی و هۆیەكانی فێركردن بەسەركرانەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/1/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا سەلام كەریم بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان، سەردانی یەكەی سەرپەرشتیكردنی بنەڕەتی لە پەروەردەی رۆژهەڵات و هۆبەی هۆیەكانی فێركردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیان كرد.
لە هەردوو سەردانەكەدا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچونی بۆ چۆنیەتی راپەڕاندنی ئیشو كارەكان كردو دەستخۆشیكرد لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەران، هەروەها گوێبیستی داواكاری و سەرنج و تێبینیەكانیان بوو بە ئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان.