یەكەی سەرپەرشتیاری ئامادەیی سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەكەن

رۆژی چوارشەممە 16/1/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە مامۆستا شەماڵ غەفور سەرپەرشتیاری یەكەم لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارە نوێیەكانی یەكەی سەرپەرشتیكردنی ئامادەیی و پیشەیی پەروەردەی رۆژهەڵات.
لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیارە نوێیەكان كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنیان لەئەنجامدانی ئەركەكانیان و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە.