رێكخراوی (arche nova) هاوكاری كەرتی پەروەردە دەكات

ئەمڕۆ 4/2/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە نوێنەری رێكخراوی (arche nova) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پلاندانانی پەروەردەیی و بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
لە كۆبوونەوەیەكدا وەفدی میوان ئامادەیی رێكخراوەكەیانی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی كەرتی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە تایبەت لە بواری نۆژەنكردنەوەو خاوێنكردنەوەی بینای قوتابخانەو خوێندنگاكان.
بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسی كردن و هیوای خواست بە هەماهەنگی و هاوكاری نێوانیان بتوانن خزمەتی كەرتی پەروەردە بكەن.