وەزیری پەروەردە چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی سلێمانی بەسەردەكاتەوە

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی شاری سلێمانی بەسەردەكاتەوە.

 

wazir1

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی شاری سلێمانی بەسەردەكاتەوە.
رۆژی 4/2/2015، د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە بە یاوەری مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی شاری سلێمانی بەسەر كردەوە.
لەو سەردانانەدا وەزیری پەروەدە ستایشی بەڕێوەبەرو مامۆستاو خوێندكارانی كرد بۆ پاكراگرتنی ژینگەی قوتابخانەو خوێندنگاكانیان و هەوڵ و كۆششی بەردەوامیان بۆ بەردەمامیدان بە پڕۆسەی خوێندن و زاڵبوون بەسەر گرفت و كێشەكانیاندا، هەروەها گوێبیستی سەرنج و داواكارییەكانیان بوو.

wazir2

wazir3

wazir4