كۆلیجی ئەزمڕ سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 10/2/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەرو ژمارەیەك مامۆستای كۆلیجی ئەزمر بۆ بەهرەداران.
لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری كۆلیجی ئەزمڕ سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی كرد كە پشتیوان و هاوكاریان بوو لەكاتی بەڕێوەچوونی یەكەم كۆنفرانسی زانستی كۆلیجەكە، هەر بەو بۆنەیەشەوە چەپكە گوڵی رێزو پێزانینیان پێبەخشی.
لەلایەن خۆیەوە مامۆستا دڵشاد سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ كۆلیجی ئەزمڕ بۆ بەهرەداران خواست.