چالاكیەكانی هەفتەی ژیان دۆستی بەردەوامە

ئەمڕۆ 14/2/2019، كۆبونەوەیەك لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەوەردەی سلێمانی سازكرا سەبارەت بە چالاكیەكانی هەفتەی ژیان دۆستی، بەئامادەبونی ئەندامانی لیژنەی ژیان دۆستی و بەڕێوەبەری قوتابخانەكان.
كۆبەەنەوەكە تایبەت بوو بەخستنەڕووی ئەو چالاكیانەی لەماوەی پێشوودا لەلایەن قوتابخانەكان و لیژنەكەوە ئەنجامدراوە، بەمەبەستی بەرەوپێشچونی كارو چالاكیەكانی سێكتەرە جیاوازەكان لە قوتابخانەكانداو لە نزیكەوە بەئاگابوون لە كارەكان.