یەكەی چالاكی هونەری پەروەردەی دوكان فێستیڤاڵێكی هونەری رێكخست

رۆژی ۲۰۱۹/۲/۲۰ بە ئامادەبونی مهاباد مستەفا بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكـــــــان و ژمارەیەك سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و لێپرسراو و فەرمانبەران و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكانی شەهید عبدالرحمن سێدەری بنەڕەتی و ئاریای بنەڕەتی و ئامادەیی سارۆی كوڕان فێستیڤاڵێكی هونەری مۆسیقا و گۆرانی و شانۆیی لە هۆڵی دیوانی پەروەردە بەڕێوەچوو. لەفێستیڤاڵەكەدا چەندین چالاكی لەلایەن مامۆستایانی هونەر و قوتابیانی بەهرەمەند پێشكەشكران. ساڵانە ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ مامۆستایانی هونەر و قوتابیانی سنوری پەروەردەی دوكان رێكدەخرێت.