بەرِێوەبەری نوێی پەروەردەی چەمچەماڵ دەستبەكاربوو

ئەمرۆ 13\3\2019 لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتی یەكەی سەرپەرشتیاری و بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتی پلاندانان و خۆیەتی و تەكنیكی لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە مامۆستا عەبدوڵا حەمە كاكە رەش وەك بەرێوەبەری نوێی پەروەردەی چەمچەماڵ لەشوێنی مامۆستا صدیق جەلال دەستبەكاربوو.
لەوتەیەكدا مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین سوپاسی مامۆستا سدیق جەلال ئەحمەد بەرێوەبەری پەروەردەی چەمچەمال بەوەكالەتی كرد كەتوانیویەتی لەماوەی رابردوودا بە سەركەوتوویی كارەكانی جێبەجێبكات ، هیواشی خواست بەرێوەبەری نوێ‌ بتوانێت خزمەتی پرۆسەی پەروەردە لە سنورەكەدا بكات.