بەشداربووانی خولێكی راهێنانی باخچەی ساوایان خەڵاتكران

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەشداربووانی خولێكی راهێنانی باخچەی ساوایان، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

 

xalat1

ئەمڕۆ 7/4/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەشداربووانی خولێكی راهێنانی باخچەی ساوایان، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
خولەكە لە لایەن رێكخراوی (یونیسێف)ەوە كرایەوە بە سپۆنسەری یەكێتی ئەوروپاو بە هاوكاری وەزارەنی پەروەردە، بۆ ماوەی 9 رۆژ لە 28/3- 6/4/2015.

xalat3

xaklat2

xalat5

xalat4

xalat6