پرۆژەی سینەمای منداڵان چووە بواری جێبەجێكردنەوە

پرۆژەی سینەمای منداڵان بەدەستپێشخەری بەرێوەبەرێتی راگەیاندنی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەهەماهەنگی ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ چووە بواری جێبەجێكردنەوەو وەكو دەستپێكی پرۆژەكەش لەیادی كیمیاییبارانی هەڵەبجەدا فلیمێك لەسەر منداڵێكی ونبووی هەڵەبجە نمایش كرا.
مەریوان عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند پرۆژەی سینەمای منداڵان بەدەستپێشخەری بەرێوەبەرێتی راگەیاندنی دامەزراوەو لەو رێگەیەوە ئەو فیلمانە نمایش دەكەن كە لەرووی پەروەردەو سایكۆلۆژیاوە بۆ منداڵان گونجاون.