وەك هاوسۆزییەك بۆ رووداوەكەی موسڵ ئاڵای كوردستان و عێراق تا نیوە دادەگیرێت

لەچوارچێوەی راگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە هەرێمی كوردستان بۆ رووداوەكەی موسڵ رۆژی یەكشەممە لەگەڵ دەستپێكردنی دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكان ئاڵای كوردستان و عێراق تا نیوە دادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە سەرجەم پەروەردەكان و ناوەندەكانی خوێندن دەكات، وەك هاوسۆزییەك بۆ قوربانیانی رووداوەكەی موسڵ ئاڵای كوردستان و عێراق تا نیوە دابگرن.