بەوێنە…..فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی رۆز

رۆژی پێنج شەممە 4/4/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا ( دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات ، قوتابخانەی رۆزی بنەڕەتی یەكەمین فێستیڤاڵی كلتوری و زانستی لە پاركی ئازادی رێكخست،
لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین چالاكی هونەری و كلتوری و زانستی پێشكەشكران بۆ خستنەرووی توانای جەستەی و هزری قوتابیان، جیاواز لە فێستیڤاڵی ساڵانی رابردووش ئەمساڵ فێستیڤاڵەكە لە پاركی ئازادی رێكخرا، وەك پرۆژەیەك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ خانەی بەساڵاچوان.