بە وێنە.. هەشتەمین كۆنگرەی پەروەردەیی دەستی بەكارەكانی كرد

ئەمڕۆ 9/5/20185، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، هەشتەمین کۆنگرەی پەروەردەیی دەستی بەکارەکانی کرد لەژێر دروشمی (گەشەپێدان – بەها مرۆییەکان)

 

11225830 829245283812632 1430459618 n

ئەمڕۆ 9/5/20185، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، هەشتەمین کۆنگرەی پەروەردەیی دەستی بەکارەکانی کرد لەژێر دروشمی (گەشەپێدان – بەها مرۆییەکان)، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە و وەزیرانی پەروەردە لە كابینەكانی پێشووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوان و ئەندامانی پەڕلەمان و پسپۆڕانی بواری پەروەردە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
لەسەرەتای کۆنگرەکەدا، د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: لەهەوڵدان بۆ رێکخستنی دەوام و راهێنانی مامۆستایان و کاراکردنی یەکەکانی سەرپەرشتی پەروەردەیی و رێکخستنەوەی میلاکات و پێداچونەوەش بە سیستەمی تاقیکردنەوەکان و دانانی نمرە دەکەن بۆ دەرخستنی ئاستی زانستی خوێندن و قوتابیان.
وەزیری پەروەدە ئاماژەی بەوەشدا، لەڕێی پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە گرنگی بە زمان و رێنوسی کوردی دەدەن و چەند قوتابخانەیەکی نوێش دەکەنەوە کە ژمارەیان دەگاتە بیست قوتابخانە بۆ خوێندنی زانستەکان بە زمانی ئینگلیزی.
بڕیاری گواستنەوەی قوتابخانە ئاینییەکانیشی بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارێکی سەرکەوتو دانا و رایگەیاند: بۆردێکی راوێژکاری پێکدەهێنن لە هەردو وەزارەتی پەروەردە و کۆلێژی شەریعە و کۆڕبەندی هیزری ئیسلامی بۆ پێداچونەوە بە پرۆگرامی خوێندنی ئەو قوتابخانانە و هاوشانی ئەوەش گرنگیدان بە زمانەکانی دیکە لە خوێندنی ئیسلامیدا.
واتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا داوای لە وەزارەتی پەروەردە کرد سڵ لە گۆڕانکاریی نەکەنەوە و کارێکی وابکەن سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان تاکی رەخنەگر و بیرکەرەوە و بنیاتنەر دروست بکات. وتیشی: “بەستنەوەی کوردستان بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە دونیای دەرەوە کاردانەوەی هەیە لە سەر بواری خوێندن، تەندروستی و بازاڕی کار”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد: “لەماوەی 100 ساڵی رابردوو ژیان لە کوردستان سەخت بوو، نەوەی پێش ئێمە و بەشێک لە ئێمە نەماندەزانی چیمان بەسەردێ، کەی ماڵ و منداڵ و گوند و شارەکانمان تۆپباران دەکرێن، لەکوێ دەبینە پەنابەر، کەی دەتوانین بگەڕێینەوە زێدی خۆمان، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا کوردستان لە چوارچێوەی مانونەمان دەرچووە”.
بارزانی وتیشی: “لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی دڕندانەی داعش زیانی زۆر گەورەی بە خەڵکی کوردستان گەیاندوە،ئەگەرچی هەندێک لاوی کوردستان فریوی داوی توندڕەوی ئایینیان خواردووە”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە : “وەبەرهێنەری بیانی و خۆماڵی چاوەڕێی هێزی کاری چالاک و شارەزا و لێهاتوو دەکەن، تا ئەوانیش راستەوخۆ بتوانن ئابووری وئاستی ژیان لە کوردستان گەشەپێبدەن، ئێمە دەبێ لە ئێستاوە خۆمان لەگەڵ داواکاری ئایندەی وڵاتەکەمان بگونجێنین”.
بارزانی لە وتارەکەیدا گرنگی سیستمی پەروەردەیی فەرامۆش نەکرد و گوتی: “بۆ ئەوەی ئەرکی سەرشانی نەوەی ئایندە لەگەڵ پێداویستی دوارۆژ بگونجێت، دەبێ بێوچان بە سیستمی پەروەردەدا بچینەوە، پەروەردەیەک بەردەوام نوێ نەکرێتەوە ناتوانێ یارمەتی گەشەکردنی وڵات بدات، ناتوانێ ببێتە فاکتەری سەرەکی دۆزینەوەی گرفتی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، تەکنەلۆژی و دەروونی لە وڵاتەکەمان”.
داواشیکرد کە: “دەبێ سیستمی پەروەردەی کوردستان قوتابی بەشێوەی نوێ و گونجاو لەگەڵ سەردەمی نوێ ئامادەبکات، دەبێت لێهاتوویی تایبەتی هەبێت، فێری زانستی پڕ ناوەڕۆک بکرێت”.
بارزانی جەختی لەوە کردەوە: “مامۆستایەکی سەربەخۆ لە پۆلێکی سەربەخۆ و لە قوتابخانەیەکی سەربەخۆ و وەزارەتێکی سەربەخۆ ئاراستە و ئاستی خوێندن و فێرکاری بەشێوەیەک بەڕێوەدەبات کە قوتابی خۆی هەوڵی بەردەوام بدات بۆ زاڵبوون بەسەر هەر گرفتێک کە دێتە رێگەیان، نەک چاوەڕوان کەسێک لەدەرەوەی پۆل، قوتابخانە یان حکومەت پێی بڵێ کە چی بکات و چۆن بیر بکاتەوە چۆن چارەسەری کێشەکان بدۆزێتەوە”.
بارزانی پێیوابوو “چەند هەوڵی جیاواز بدرێت لە هەر پۆلێکی سەربەخۆدا دەیان و سەدان و بگرە هەزاران رێگە دەدۆزرێتەوە بۆ ئەو سەختیانەی دێنە رێگامان”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: “قوتابی ئەمڕۆمان، سەرکردەی پاشەڕۆژمانن، بۆ ئەوەی لە دەریای ژیان سەربکەون و وڵاتەکەمان بپارێزن و گەشەی بەردەوامی پێبدەن، دەبێ خۆیان بە ئامێری ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە خۆیان ئامادەبکەن”.
پاشان وتاری رێكخراوی یونیسێف پێشكەشكراو، چەندین سرودو چالاكی هونەری لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنگرەكەدا نمایشكرا.
پاش كۆتایی هاتنی رێوڕەسمی كردنەوە ئەندامانی كۆنگرە بەسەر 6 لیژنەدا دابەشبوون، بڕیارە كۆنگرەكەش ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت و تەوەرەکانی سەرپەرشتی پەروەردەیی و بەڕێوەبردن و قوتابخانە و پەیمانگە ئەهلی و بیانییەکان و راهێنان و تاقیکردنەوە و سیستەمی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پەروەردەیی لە خۆدەگرێت.

11256508 829245310479296 628068592 n

11249514 829245430479284 1929897794 o

11208860 829245367145957 14252420 n

11245232 829245343812626 1708391600 o

11092681 829245977145896 1876599131 n

11117941 829245957145898 1226504746 n

11216504 829245227145971 1418967405 n

11245394 829245917145902 207522518 n

11253819 829246063812554 2115275073 n

11257700 829245923812568 2119879786 n

5317952015 parwarda